تبلیغات
کورد٩٨ - چەند پێزانینەک لسەر عەشیرەتا مزوری بالا(ژووری)
کورد٩٨
picslide-1 picslide-2 picslide-3 picslide-4 picslide-5
زانیاری لسەر مزوری ژووری


عەشیرەتی مزووری باڵا لە دوو ناوچەی جیا جیا نیشتەجێن، مزووری ژێری و مزووری باڵا، مەبەستمان گوندەکانی مزووری باڵایە چونکە زانیاریەکی ئەوتۆم لەسەر ناوی گوندەکانی مزووری ژێری نیە
عەشیرەتی مزووری باڵا یەکێکە لە پێنج عەشیرەتەکانی بارزان واتە بارزانیەکان پێک هاتوون لە، بو خاندنا پتر زانیارییان لسەر عەشیرەتا مزوری بالا (ژووری) کلیک لسەر پتر بخوینە بکە.
پێنج عەشیرەتی ناوچەکە کە بە پێ ی شوێنی جوگرافی بە یەکەوە دەبەسترێنەوە.
پاش ئەو جمۆجۆڵ و حەرەکە سیاسیەی کە لە بارزان دروست بوو لە زەمانی شێخ محمد بارزانی و شێخ عبدالسلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی تا شوڕەشی یەکەمی بارزان ساڵی 1932 وە دووەمی بارزان ساڵی 1942 هێرشی دوژمن و نەیاران زیادتر لەسەر شانی ئەم عەشیرەتانە بووە کە حەرەکەی بارزان لەوان پێک هاتبوو: 1ـ مزووری باڵا 2ـ شێروانی 3ـ گەردی بەشی بەرووژی 4ـ دۆلەمەڕی 5ـ بەرووژی.بەهۆی ئەو حەرەکە سیاسیەی بارزان بۆ چەندین جار گوندەکانی ناوچەکە بەر شاڵاوی سوتان و تاڵان کەوتوون دووبارە ئاوەدان کراونەتەوە بۆ دوایین جار وەکو هەموو ناوچەکانی کوردستان لە ساڵی 1976ـ1978 ناوچەکە خاپوور کراون و خەڵکەکە راگوایزراونەتەوە بۆ کۆمەڵگا زۆرەملێیەکان وە بەشێکیان بۆ باشووری عێراق وە بەشێکیشیان بۆ کۆمەڵگاکانی گۆڕەتوو،دیانا،هەریر،بەحرکە، قوشتەپە وە دووبارە کۆمەڵگای گۆرەتوو تێکدرا و راگوێزرانەوە بۆ شاخۆڵان وە زۆربەی هەرەزۆری خەڵکەکە بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن.بەشێک لە خەڵکەکە لە کاتی راگوێزراوەکان لە ساڵی 1978 خۆیان بەدەست رژێمەوە نەدرا وە بەشێکیش لەو خەڵکە لە ئوردۆگا زۆرەملێیەکان رایان کرد چونە ناوچەکانیان، بە پشتیوانی و هاوکاری شۆرەشی گوڵان زۆربەی گوندەکانی ناوچەکە ئاوەدان کرانەوە لە ساڵی 1980 تا ساڵی 1988 کە ئەنفالەکان دەستی پێ کرد دوبارە بە دەستی رژێمی بەعسی ناوچەکە خاپوور کرایەوە.
لە راپەڕینی 1991 زۆربەی گوندەکان بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی ناوچەکە گوندەکان ئاوەدان کراونەتەوە بەڵام بە هۆی تۆپ باران و هێرشەکانی تورکیا بە بیانۆی ئەوەی کە پ.ک.ک لە ناوچەکە هەیە خەڵکەکە ئاوارە کرانەوە وە تا ئێستاش دەستی ئاوەدانی حکومەت نەگەیشتوتە ناوچەکە و زۆربەی هەرە زۆری خەڵکەکە ئارەزوویانە بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان.
کەواتە مزووری باڵا لەم گوندانە پێک هاتوون:1ـ گڵاڵنە 2ـ ماواتا 3ـ هەرگۆش 4ـ بزینا 5ـ بەنان 6ـ شیڤێ 7ـ سۆمێ 8ـ سلور 9ـ رەوین 10ـ تویێ 11ـ بوسێ 12ـ بژیان 13ـ بەرکەلێ 14ـ مێرووز 15ـ کوڕان 16ـ گیزا سەر ئاستەنگێ 17ـ سینا 18ـ پاڵانا (گوندەکانی وەڵاتی ئەمانەن) 19ـ سپیندارێ 20ـ موکا 21ـ ناوکوڕکا 22ـ بناڤیێ 23ـ دێزوو 24ـ پێندروو 25ـ گویزا وەڵاتی 26ـ سێلکێ 27ـ ستۆپێ 28ـ ئێدلبێ (گوندەکانی وەڵاتی ژێری ئەمانەن) 29ـ شیفکێ 30ـ داویدکا 31ـ هەڵوێ 32ـ بێکۆڵ 33ـ باب سێفا 34ـ ئاڤەدوور 35ـ هیزان 36ـ تێل 37ـ شنگێل 38ـ گەراڤێ 39ـ بێکروب 40ـ رێژبراخە (ئەو گوندانەی کە دەکەونە دەشتا زێ و بن چیای لینکی بریتیینە لەم گوندانە) 41ـ بناڤێ 42ـ حەسەن بەکرا&(بیخیری) 43ـ باوان 44ـ مێرگێ 45ـ چەلکێ 46ـ کولان 47ـ هێتیت.




هیڤیدارم ئەڤ پێزانینە ب دل هەوێت بەرێز بیت.




جور بابەتی : زانیاریێن ب مفا و سەرەنج راکێش، 
تاگ : مزیزی، مزیری، مزوری، مزوری بالا، مزوری زوری، عه شیره تا مزیریا، مزیری-بارزان،
لینکێن پەیوەندیدار :
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر




ئامار ماڵپەری
  • هەمیی سەرەدان :
  • سەرەدانێن ئەڤرو :
  • سەرەدانێن دوهیی :
  • سەرەدانێن ئەڤێ مەهێ :
  • سەرەدانێن مەها بەرێ :
  • ژمارا رێڤەبەران :
  • ژمارا هەمیی بابەتان :
  • دوماهیک سەرەدان :
  • دوماهیک نویکرن :
ریکلام